بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەحمەد تاهێری سەبارەت بە ڕووداوی دوێنی زاهێدان و هێرشی ژمارەیەک چەکدار بۆسەر بنکەی پۆلیس و شەهید کردنی چەند هێزی سەربازی سوپا و خەڵکی ئاسایی سەر شەقام ، وتی: ژمارەیەک لە هۆکاران دەستگیر کراون.
سەردار تاهێری وتی: دوێنێ هەینی هاوکات لەگەڵ کۆتایی ۆاتنی نوێژی هەینی و لە کاتی چوونەدەرەوەی نوێژخوێنەکان لە مزگەوتی جامیعەی زاهێدان، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بنکەی پۆلیسیژمارەد16 لە نزیکی مزگەوتەکە و خەڵکی ئەو دەڤەرەشیان دایەلەر دەستڕێژی گولە.
وتیشی: ژمارەیەک هێرشبەر و تیرۆریست لەم شەڕەدا دەستگیر کراون.
ئەوەشی پشتراست کردەوە کە 3 هێزی سوپا و بەسیج و ژمارەیەک خەڵکی ئاسایی لە بەردەم مزگەوتەکە شەهید و و دەیان کەسیش بریندار کراون.
Your Comment